قەرەبووکردنەوە

ئەگەر تۆ قوربانی تاوانێکی پەیوەست بە شەڕەف بوویت، لەوانەیە مافی قەرەبووکردنەوەی زەرەرەکانت هەبێت. قەرەبووی بیمە، زیان و قەرەبووی زیانەکانی تاوان سێ جۆری قەرەبووکردنەوەن کە بۆ قوربانیانی تاوان بەردەستن.

قەرەبوونی بیمە

تۆ دەکرێ قەرەبوو بە شێوە جیاوازەکانی بیمە وەربگریت. ئەمە دەکرێ بیمەی کەسی بێت، وەک بیمەی ماڵ، بیمەی کەسی، یان بیمەی ڕووداو. هەروەها دەکرێت پەیوەندی بە بیمەی خاوەنکارەکەت، سەندیکای کار، یان قوتابخانەکەتەوە ھەبێت.

تۆ پێویستە کە کۆمپانیا(کان)ی بیمەی خۆت بە زووترین کات دوای ڕوودانی تاوانەکە ئاگادار بکەیتەوە.

زیانەکان

بەگشتی، ئەو کەسەی کە تۆ ڕووبەڕووی تاوانێک دەکاتەوە پێویستە قەرەبووی زیانە تووشبووەکان بکاتەوە. ئەمە بەگشتی لە ڕێگای دادگاوە ئەنجام دەدرێت وەک بەشێکی لە حوکمی تاوانبارەکە، بە بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئەنجامدەرەکە پێویستە قەرەبووەکانی تۆ بژمێرێت.

قەرەبووکردنەوەی زیانی تاوانکاری

 

ئەگەر تۆ نەتتوانی تەواوی قەرەبووەکەت بۆ ئەو زامانەی کە لە ئەنجامی تاوانەکە بەرت کەوتوون لە ڕێگای بیمەی قەرەبوو و زیانەکان وەربگریتەوە، ئەوا تۆ شایستەی بۆ قەرەبووی دەوڵەت لە ڕێگای فەرمانگەی قوربانیانی تاوان، ھەروەھا ناسراوە بە قەرەبووی زیانەکانی تاوانکاری.

ئایا لەبارەی قەرەبووکردنەوە پرسیارت ھەیە؟

فەرمانگەی قوربانیانی تاوان تەلەفۆنی خزمەتگوزاری ھەیە بۆ ئەو کەسانەی کە پرسیاریان لەبارەی قەرەبوو بەھۆی تاوانەوە ھەیە.

فھرمانگھی قوربانیانی تاوان

فەرمانگەی قوربانیانی تاوان مامەڵە لەگەڵ ئەو داواکارییانە دەکات کە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانی تاوانکاری پێشکەش دەکرێن. پەیوەندی بە فەرمانگەکەوە بکە ئەگەر تۆ پرسیارت لەبارەی قەرەبووکردنەوە دوای بوونە قوربانی تاوانێک ھەبوو.